تره‌مپ: ئه‌ڵمانییه‌كان زۆر زۆر خراپن
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئه‌وروپییه‌كان له برۆكسل، گله‌یی له سیاسه‌تی ئابووری ئه‌ڵمانیا كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی دێر شپیگلی ئه‌ڵمانی، تره‌مپ بۆ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گوتوویه‌تی: "ئه‌ڵمانییه‌كان زۆر زۆر خراپن، ئه‌وان ملیۆنان ئۆتۆمبێل به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌فرۆشن، ئه‌وه‌ش شتێكی نائاساییه و ئه‌و كاره راده‌گرین".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش به رۆژنامه‌ی "süddeutsche zeitung" راگه‌یاندووه، هێشتا ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ لێكتێگه‌یشتنێك له‌م باره‌یه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك رێككه‌وتوون.
پێشتریش تره‌مپ، ره‌خنه‌ی له هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی گرت له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌ی و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "Bild"ی ئه‌ڵمانی گوتی: "به BMW ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر به نیازن كارگه‌ییه‌كی كۆمپانیاكه‌یان له مه‌كسیك دابمه‌زرێنن و له‌وێوه ئۆتۆمبێل ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی 35% باج بده‌ن، ئه‌وا باشتره ئه‌و كاره له‌بیر بكه‌ن".