به‌رپرسێكی گۆڕان وازهێنانی خۆی له بزووتنه‌وه‌كه راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د عه‌لی، رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وازهێنانی خۆی له بزووتنه‌وه‌كه راگه‌یاند.
هاوژین جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی، جگه له‌وه به نووسین له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وازهێنانی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاندووه، هاوكات هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ كوردستان 24یش پشتڕاست كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و نووسینه‌ی كه رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "بەدڵێکی پڕ لەغەم و نائومێدیەکی قوڵەوە، دەستلەکارکێشانەوەم لەپۆستی ڕێکخەری ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤات ڕادەگەیەنم".
وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی بۆ هاوكارانی له بزووتنه‌وه‌كه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له داهاتوو قسه‌ی ده‌بێت و ده‌ڵێت: "زۆر سوپاس و ڕێزم ھەیە بۆ ھەمو ھاوڕێیانی ژورەکەو جڤات کەلەماوەی ڕابردوادا پێکەوە کارمان کردوە. ئەڵبەتە لەداھاتودا قسەمان دەبێت لەسەرھۆکارەکانی وازھێنان و لاوازبونی بزوتنەوەکە".
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان دیار نییه، به‌ڵام وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی ده‌كه‌ن، كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانییان له 24 كورسییه‌وه بۆ 12 كورسی، "شكسته".
ئ. م