تیروپشك راكێشرا و یانەی داڵکورد كه‌وته گرووپی ئاگرین
فیدراسیۆنی تۆپی پێی سویدی تیروپشکی قۆناخی گرووپەکانی جامی سویدی ڕاکێشا، یانەی داڵکورد کە توانی لە پاڵاوتنی جامەکە سەرکەوتن بەدەست بێنێت یەکێک بوو لەو 32 یانەی کە بەشداری لە جامی سویدی دەکەن.
یانەی دالکورد كه‌وتۆته گرووپی یه‌كه‌م كه به گرووپی ئاگرین ناسراوه، به‌وپێیه‌ی گرووپه‌كه پاڵه‌وانی خولی نایابی سوید و پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌كی سویدی له‌خۆگرتووه.
گروپی یەکەم:
1ـ دالکورد دووەمی خولی پلە یەکەکانی سوید
2ـ برۆما پیوکارنا پاڵەوانی خولی پلە یەکەکانی سوید
3ـ مالمۆ پاڵەوانی خولی نایابی سویدی
4ـ یفڵی یانەی دوانزەی ڕیزبەندی خولی پلە یەکەکانی سوید
یاریەکانی جامی سویدی ساڵانە بە بەشداری 32 یانە بەڕێوە دەچێت، کە دابەش کراون بۆ سەر 8 گرووپ لە هەر گرووپێک تەنیا پێشه‌نگی گرووپه‌كه بۆقۆناخی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت.
بڕیارە یارییەکانی یه‌كه‌م گه‌ڕی قۆناخی گرووپەکانی جامی سوید لە بەرواری 17/18 مانگی 2ـی ساڵی داهاتوو دەست پێ بکات.
خشته‌ی یارییه‌كانی دیكه:
گەڕی یەکەم 17/18 - مانگی 2ـی 2018
گەڕی دووەم 24/25 - مانگی 2ـی 2018
گەڕی سێیەم 3/4 - مانگی 3ـی 2018
قۆناغی هه‌شت لە 10/11 مانگی 3ـی 2018 به‌ڕێوه ده‌چێت
قۆناغی چوار لە 17/18 مانگی 3ـی 2018 ده‌كرێت
یاریی کۆتایی لە بەرواری 10 مانگی 5ـی 2018 بەڕێوە دەچێت
ساڵی داهاتوو ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی جامی سوید ئاشكرا ده‌بێت، هه‌ر یانه‌یه‌ك ببێته پاڵه‌وان بەشداری یاریەکانی وه‌رزی داهاتووی پاڵاوتنی جامی یۆرپالیگ دەکات.
ئاماده‌كردنی: داره‌وان حه‌مه