وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌توندی وه‌ڵامی ئێران ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی كه پێشتر به‌رپرسێكی ئێرانی رایگه‌یاندبوو، ئێران كۆنترۆڵی عێراقی كردووه و به‌بڕیاری كۆماری ئیسلامی سه‌ددام له‌سێداره دراوه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی دایه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، هیچ وڵاتێك بۆی نییه كۆنترۆڵ و هه‌ژموونی خۆی له‌سه‌ر عێراق رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "راسته ئێران له‌گه‌ڵ عێراق رووبه‌ڕووی تیرۆر بووه‌ته‌وه و سوپاسی هه‌وڵ و پشتگیرییه‌كانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا ئێران به‌ڵكو زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له‌خۆیان شانبه‌شانی عێراق شه‌ڕی تیرۆریان كردووه"
مه‌حجوب گوتیشی: "هه‌ر لێدوانێك له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، كه باس له ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق بكات یاخۆد بانگه‌شه بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی له‌سه‌ر عێراق بكات".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی كوێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌و كۆنگره‌ی به سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار نه‌كرد و گوتی: "به‌لایه‌نی كه‌م عێراق پێویستی به 88.2 ملیار دۆلاره بۆ بونیادنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌و كۆنگره‌یه ده‌ستمان كه‌وتووه زۆر له‌وه كه‌متره كه عێراق پێویستی پێیه‌تی".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له لێدوانێكدا ره‌حیم پور ئازغهدی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی فه‌رهه‌نگی ئێران رایگه‌یاندبوو، ئێران بوو سه‌ددامی له‌سێداره‌دا و گوتبووی، ئێستا 5 وڵات له‌ژێر فه‌رمان و كۆنترۆڵی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێراندان، كه یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش عێراقه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رپرسانی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه پێشتر، حه‌سه‌ن عه‌له‌وی بیرمه‌ند و سیاسی عێراقی به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوتووه: "پێویسته حكومه‌تی عێراق سه‌رله‌نوێ كاروباره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر رێگه راسته‌كه‌ی خۆی، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی عیراق له‌و لێدوانانه بێ ده‌نگ بن، واتا ئه‌وه‌ی رووده‌دات پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ژموونی ئێران ده‌سه‌لمێنن".
كه‌ریم نووری، سه‌ركرده‌ی دیاری رێكخراوی به‌در كه نزیكه له ئێران، له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی ئازغهدی گوتوویه‌تی: "لێدوانی له‌و جۆره پێش ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی بێت بۆ دوژمنه‌كان، سوكایه‌تییه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران، ئه‌و واقیعه‌ی هه‌یه به‌و قسانه ناگۆڕێت، به‌تایبه‌تی پرسی دادگاییكردنی سه‌ددام و له‌سیداره‌دانی".
كه‌ریم نووری ده‌ڵێت: "بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌ددام حوسێن بریارێكی ته‌واو عێراقی بووه و ئه‌مریكییه‌كانیش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو رۆڵی پارێزگاریكردنیان هه‌بووه".