به‌لجیكا داوا دەكات كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن
K24 - برۆكسل
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا رایده‌گه‌یه‌نێت، كە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق ده‌بێت گفتوگۆ بۆ ته‌واوی لایه‌نه‌كان رێك بخرێت.
پێش بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا دی‌دا رێندر، لە وەڵامی پرسیارێکی په‌یامنێری کوردستان24 سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە پێویستی زانی هەردوولا بۆ چارەسەری گرژییەکانی نێوانیان دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە.