22 كۆنگرێسمان داواى لێكۆڵينه‌وه له ديارنه‌مانى خاشقچى ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له نامه‌يه‌كدا بۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، 22 كۆنگرێسمان داوايان كردووه، لێكۆڵينه‌وه له ديارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى بكرێت.
جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسێكى سعوودييه و رۆژى 2ى ئه‌م مانگه چووه‌ته كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ و ئيدى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك زانيارى ميديايى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه به‌رپرسانى سعوودييه خاشقچيان كوشتبێت و ته‌رمه‌كه‌يان پارچه پارچه كردبێت.
22 ئه‌ندامى كۆنگرێس داوايانكردووه، لێكۆڵينه‌وه له‌و رووداوه بكرێت و چاره‌نووسى خاشقچى ده‌ستنيشان بكرێت.
ئه‌و كۆنگرێسمانانه داواشيان كردووه، به گوێره‌ى ياسا ئه‌مه‌ريكييه‌كان، پێشێلكارانى مافه‌كانى مرۆڤ له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه رووبه‌ڕووى سزا بكرێنه‌وه.
پێشتر، تره‌مپ نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به ديارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى راگه‌ياندبوو.
تره‌مپ ئه‌وه‌شى وتبوو، په‌يوه‌ندى به به‌رپرسانى باڵاى سعوودييه‌وه ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى پرسى جه‌مال خاشقچى.
دوێنێ چوارشه‌ممه، هه‌ريه‌ك له راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتۆن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه، مايك پۆمپيۆ و راوێكارى تره‌مپ، جاريد كۆشنه‌ر له‌گه‌ڵ ميرى جێنشينى عه‌ره‌بستان، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان ئه‌و بابه‌ته‌يان تاوتوێكردبوو.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر