حەشدی شەعبی ھەڕەشە لە دەنگدەران دەكات
K24 - ھەولێر
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە سنووری دیالە حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگ به كاندیدانی ئه‌وان حەشد نەدەن، تۆمه‌تی تیرۆریان بۆ دروست ده‌كه‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كاندیدی پارتی لە سنووری دیالە بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە: "حه‌شدی شه‌عبی له قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و مه‌نده‌لی هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و فشاریان دەخەنە سەر كە ده‌نگ به كاندیدانی ئه‌وان بدەن، ھەروەھا ھەڕەشەی ئەوەش دەكەن كە نابێ دەنگ بدەنە كاندیدانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه ترسێكی زۆر گه‌وره‌یان له پارتی هه‌یە".
ھاوكات ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زاری كەمال ئیبراھیم، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی له قه‌ره‌ته‌په، ئاشكرای كردووە: "حه‌شدی شه‌عبی ماوه‌یه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌ره‌ته‌په چه‌ند بازگه‌یان داناوه هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له قه‌ره‌ته‌په بچێته ده‌ره‌وه یاخو به‌پێچه‌وانه‌وه بێته نێو قه‌ره‌ته‌په سه‌رانه‌یان لێ وه‌رده‌گرن كه ھەندێك جار تا 100 دۆلار له یه‌ك ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گرن".
روونیشی كردووەتەوە: "چه‌ند كه‌سێك له حه‌شدی شه‌عبی خۆیان كاندید كردووه و له ئێستادا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌چنه سه‌ر ماڵی شێخ و كه‌سایه‌تییه‌كانی عه‌ره‌بی سوونه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن پێویسته ده‌نگ بده‌نه كاندیدانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌گه‌ر نا تۆمه‌تیان بۆ دروستده‌كه‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن كه پاڵپشتی له تیرۆر ده‌كه‌ن، بۆیه خه‌ڵك تووشی ترس و دڵه راوكێیه‌كی زۆر بوونه".
ھ.م