كاره‌ساتێكی مه‌ترسیدار هه‌ره‌شه له توركیا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له ماوه‌ی مانگێكدا بۆ جاری دووه‌م شاره‌زایێكی ژاپۆنی هۆشداری ده‌داته توركیا، كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا بومه‌له‌رزه‌یه‌كی وێرانكه‌ر ئه‌و وڵاته بگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی مه‌رمه‌ره و ده‌وروبه‌ری، كه ده‌ره‌نجامه‌كانی هیچ له هی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه كه‌متر نه‌بێت كه له ساڵی 1999 روویدا و به هه‌زاران قوربانی لێكه‌وته‌وه و به خه‌راپترین كاره‌سات له مێژووی هاوچه‌رخی توركیا داده‌نرێت.
له كۆنگره‌یه‌كدا له زانكۆی فوراتی سه‌ر به پارێزگای ئیزیگی رۆژهه‌ڵاتی ئیسته‌نبوڵ، یوشینوری مۆریواكی ئین گوتی: "توركیا وڵاتێكه هه‌میشه ئه‌گه‌ری روودانی بومه‌له‌رزه‌ی لێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی مه‌رمه‌ره و پارێزگای ئیزمیت كه به‌سه‌ریدا ده‌ڕوانێت".
مۆریواكی كه ماوه‌ی 28 ساڵه له توركیا ده‌ژیت، پێشبینی كرد له هه‌ر ساتێك‌دا بێت له ماوه‌ی 25 ساڵی داهاتوود، بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 7.4 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڵته‌كێنێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لێكچوونی زۆر له‌نێوان كلتووری توركیا و ژاپۆندا هه‌یه، به‌ڵام بۆ به‌تبه‌ختی له شتی دیكه‌شدا خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌یه، ئه‌ویش بومه‌له‌رزه‌یه" و گوتیشی: "ئه‌و دوو وڵاته زۆریان به‌ده‌ست ئه‌و كاره‌ساته‌وه ناڵاندووه".
توركیا به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێت، كه زۆرترین ئه‌گه‌ری روودانی بومه‌له‌رزه‌ی لێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت كه ئیسته‌نبوڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر مه‌ترسیدارترین و گه‌وره‌ترین درزی پلێته‌كانی زه‌وی.
ئه‌و شاره‌زایه ژاپۆنییه گوتیشی: "كێشه‌كه ئه‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له قه‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته ئاگادار نه‌كراوه‌نه‌ته‌وه" و جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته بكه‌ن، ئه‌وا ده‌توانن كاریگه‌ری و زیانه‌كان به رێژه‌ی 70% كه‌م بكه‌نه‌وه".
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه توركیا له ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و كاره‌ساته ئاگادار ده‌كرێته‌وه، پێشتریش ئیداره‌ی كاره‌ساته سرووشتییه‌كان و له‌ناكاوه‌كانی توركیا نه‌خشه‌ڕێگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌ی راگه‌یاندبوو، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت، "له ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و كاره‌ساته، نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س ته‌نیا له ئیسته‌بوڵ گیان له‌ده‌ست بده‌ن".
له ساڵی 1999ـش بومه‌له‌رزه‌یه‌كی وێرانكه‌ر به گوڕی 7.5 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر هه‌مان ناوچه‌ی توركیا هه‌ژاند و به هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانی.
H.B