له سلێمانی و هه‌ولێر 10 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، له سلێمانی و هه‌ولێر 10 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 10 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (44) ساڵ تووشبووی نوێیە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە و دانیشتووی گەڕەکی قەتەوی شاری هەولێرە.
9 تووشبووەکەی تر لە پارێزگای سلێمانی کە چواریان ئافرەتن تەمەن (53)، (52)، (29)، (24) ساڵ و چواریان پیاون تەمەن (53)، (36)، (34)، (30) ساڵ و کچێكی گەنجی تەمەن (15) ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، (8) لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەکێکیان تووشبووی نوێیە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە.
وەزارەتی تەندروستی
19ی ئایاری 2020