له سنوونێ هاووڵاتيان داواى خزمه‌تگوزارييه سه‌ره‌كييه‌كانى ژيان ده‌كه‌ن
K24 – شنگال:
خه‌لكی شاره‌دێی سنوونێ له سنوورى قه‌زاى شنگال به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری نیگه‌رانن و ده‌ڵێن: له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان پزیشك نییه، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانیان بكات و له به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌پێندراوی شاره‌دێی سنوونێ نایشارێته‌وه كه له رووی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه حكومه‌تی عێراق ئاوڕیان لێناداته‌وه و خزمه‌تی ناوچه‌كانیان ناكات.
دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، هێزه عێراقييه‌كان ده‌ستيان به‌سه‌ر شارۆچكه‌ى شنگال و ده‌وروبه‌ريدا گرتووه و هاووڵاتيانيش نيگه‌رانن له نه‌بوونى خزمه‌تگوزارييه سه‌ره‌كييه‌كان.