خەمیس خەنجەر لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەران هاتە دەنگ

تویتێکی بڵاوکردەوە

K24 - هه‌ولێر:

خه‌میس خه‌نجه‌ر، ئه‌مینداری گشتی "پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی" له‌ عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌كارهێنانی كارتی مووچه‌ وه‌كو گوشارێكی سیاسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كارێكی ره‌تكراوه‌یه‌ و ناكرێت به‌رده‌وام بێت.

خه‌میس خه‌نجه‌ر، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "خه‌ڵكی كوردستان خه‌ڵكی ئێمه‌ن، هاوبه‌شی ئه‌وانین و وه‌كو برا له‌ چوارچێوه‌ی نیشتمانێك ده‌ژین".

جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌موو جار كورد ناچار به‌ بژارده‌ی سه‌خت ده‌كرێت، ئه‌و كاره‌ش به‌ هیچ شێوه‌یه‌كی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی "عێراقی یه‌كپارچه‌دا" نییه‌.