حكومەتی ھەرێم بودجە بۆ زیانەكانی بومەلەرزە تەرخان دەكات

"یەكێتی ئەوروپا تیمێكی شارەزا دەنێرێتە بەنداوی دەربەندیخان"

K24 - ھەولێر

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕە بودجەیەك بۆ زیانەكانی بومەلەرزە لە دەربەندیخان و ناوچەكانی دیكە تەرخان دەكەن.

دوای ئەوەی شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت دەربەندیخان و ناوچەكانی دیكەی گەرمیانی بەسەركردەوە كە بەھۆی بومەلەرزە زیانیان بەركەوتووە، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "بڕە بودجەیەك دەخەینە بەردەستی یەكە ئیدارییەكانی ناوچەكە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی خێرا كار بكرێت بۆ چاككردنەوە ئەو شوێنانەی زیانیان بەركەتووە، ھەروەھا لیژنەیەك پێكھێنراوە بۆ ئەوەی ناوی زیان لێكەوتووەكان تۆمار بكەن".

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: "بەنداوی دەربەندیخان زیانی بەركەوتووە، بەڵام زیانەكە ئەوەندە نییە مەترسی رووخانی لێ بكرێت، یەكێتی ئەوروپا بەڵێنی پێداوین خەڵكی شارەزا بنێرن لێكۆڵینەوە بكەن و ھاوكاربن لە چاككردنی ئەو گرفتانەی بەھۆی بومەلەرزە تووشی بەنداوەكە بووە".