سه‌رۆك بارزانی و برێت مه‌كگورك پرسی پێكهێنانی حكوومەتی عێراقيان تاووتوێ كرد

"لە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامدا ده‌بن"

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ سه‌ڵاحه‌دین، پێشوازی له‌ برێت مه‌كگورك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، پرسی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕكرا.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و گۆڕانی هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاووتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی رێگەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕكرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە پڕەنسیپەكانی شەراكەتی حەقیقی نێوان نوێنەرانی پێکهاتەکانی عێراق كرایەوە و هەردوو لاش لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە هەتا راستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامدا بن.

ا. م