یەكێتی ئەو كادیرانە دەردەكات كە بەشداری لە كەمپینی شاسوار عەبدولواحید دەكەن

زانیاری لەبارەی دەركردنی ئەم كادیرانەی یەكێتی بڵاودەبێتەوە

K24 - ھەولێر

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری دەركردنی ئەو كادیرانە دەدات كە لە ریزەكانی ئەو حزبە بەشداریان لە كەمپینی (نەخێر بۆ ریفراندۆم) كردووە، كە لەلایەن شاسوار عەبدولواحید خاوەنی كۆمپانیای نالیا سەرپەرشتی دەكرێت.

کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستانی سەر بە مەكتەبی راگەیاندنی یەکێتی لە زاری سەرچاویەك بڵاویكردەوە: "مەکتەبی سیاسیی یەكێتی رۆژی پێنجشەممە بڕیاری دەرکردنی هەر کەسێک دەدات کە بەشداری لە کەمپینی نەخێر بۆ ریفراندۆم کردبێ".

ئەمەش دوای ئەوە دێت رۆژی 8 ئەم مانگە شاسوار عەبدولواحید كەمپینێكی دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان راگەیاند، یەكێك لە ئەندامانی دەستەی كەمپینەكە فەرھاد سەنگاوی، پەرلەمانتار و كادیری دێرینی یەكێتییە، ئەمەش كاردانەوەی لای كادیر و لایەنگرانی یەكێتی و خەڵكی دیكە لێكەوتەوە.

ھەواڵی میدیای فەرمی یەكێتی
ھەواڵی میدیای فەرمی یەكێتی