شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
K24 – هه‌ولێر:
سبەی شاندێکی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لێکەوتە ئابوورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و هەروەها تاوتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە تایبەت کێشە داراییەکان و پەیوەندیدارەکان بە وزە، سەردانی بەغدا دەکات.
به‌شیر حه‌داد, جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 باسی ته‌وه‌ره‌كانی سه‌ردانه‌ی كرد و گووتی، هه‌ردوولا لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت تاتوتوێ ده‌كه‌ن.
شاندەکە بە ئەندامێتی دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و خالد شوانی، وەزیری هەرێم و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەبێت و لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کۆدەبنەوە.