وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند دابەشكردنی مووچە بە سیستمی نوێ دەست پێدەكات و سبەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەكرێت.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی رایگەیاند: "وەك بەڵێنمان دابوو کە کۆتایی ئەم ھەفتەیە مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەشبکەین، لەگەڵ ئەوەش تاوەکو ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتیەکان لیستی مووچەکانیان نەناردووەتە گەنجینەکان لە بەشێك شار و شارۆچکەکان".
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە: "لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رۆژی پێنج شەممە 5/4/2018، دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی بە سیستەمی نوێی مووچە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لیستەکانیان ئامادەیە."
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەک بەڵێنمان دابوو کە کۆتایی ئەم ھەفتەیە مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەشبکەین، لەگەڵ ئەوەش تاوەکو ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتیەکان لیستی مووچەکانیان نەناردۆتە گەنجیەکان لە بەشێک شار و شارۆچکەکان.
لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رۆژی پێنج شەممە 5/4/2018، دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی بە سیستەمی نوێی مووچە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لیستەکانیان ئامادەیە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم
4/4/2018