ماوریسیۆ ساری یه‌كه‌م یاری ئه‌ورووپی له‌گه‌ڵ چێڵسی برده‌وه
ماوریسیۆ ساری له یه‌كه‌مین ئه‌زموونی وه‌ك راهێنه‌ری چێڵسی له یۆرۆپالیگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به گۆڵێكی ویلیانی به‌رازیلی شكستیان به پاوك ساڵۆنیكای یۆنانی هێنا.
یانه‌ی چێڵسی له یۆرۆپالیگ كه‌وتۆته گرووپی دوازده‌یه‌م و شانبه‌شانی یانه‌كانی (باتی بۆریسۆڤی بیلارووسیا، مۆڵ ڤیدی هه‌نگاری و پاوك ساڵۆنیكای یۆنانی) یاری ده‌كات.
له یه‌كه‌مین گه‌ڕی ئه‌م گرووپه‌ش، یانه‌كانی چێڵسی و باتی بۆریسۆڤ شكستیان به یانه‌كانی پاوك ساڵۆنیكا و مۆڵ ڤیدی هێنا.