كەسایەتی و چالاكوانێكی بەسرە كوژرا
K24 - ھەولێر
دوای رفاندنی لەلایەن گرووپێكی چەكدارییەوە، ھەواڵی كوژرانی كەسایەتی و چالاكوانیكی بەسڕە بڵاو دەبێتەوە.
چەند سەرچاوەیەك، بە میدیاكانی عێراقیان راگەیاندووە، گرووپێكی چەكداری كە نەزاندراوە كێن، شێخ وەسام غەراوی، كەسایەتی و چالاكوانی بەسرەیان رفاندووە، دوای ئەوەی كە تەقەیان لە ماڵەكەی كردووە، ناوبراو كوژراوە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی سەربازی.
وەك ئاماژەی بۆ كراوە، غەراوی لە خۆپیشاندانەكانی بەسرە رۆڵێكی بەرچاوی ھەبووە و رەخنەی زۆری لە سیاسەتەكانی حكوومەتی خۆجێیی و ناوەندی گرتووە و دژی گەندەڵی قسەی كردووە، داوای پێكھێنانی ھێزی چەكداریشی كردووە دژ بە سەركوتكارییەكانی حكوومەت و بە رێگەیەكی سەرەكیی زانیووە بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خەڵكی شارەكە.
ھ.م