دکتۆر کەمال مەزهەر کۆچی دوایی نەکردووە
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 16/02/2019، هەواڵی کۆچی دوایی د. کەمال مەزهەر، مێژوونووسی ناوداری كورد لە پەیجی فەرمی ئەکادیمیای کوردی بڵاوکرایەوە، هەندرێن جەمال سۆران، خوشکەزای د. کەمال، هەواڵەکەی رەتکردەوە و بە کوردستان24ی راگەیاند: "د. کەمال کۆچی دوایی نەکردووە و لە ئەڵمانیا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە".
دكتۆر كەمال مەزهەر ئەحمەد، ساڵی 1937 لە ناحیەی ئاغجەلەر سەر بە قەزای چەمچەماڵ لەدایكبووە، ساڵی 1959 لە زانكۆی بەغدا كارناسیی له مێژوودا وه‌رگرتووه و به‌ره‌و یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران رۆشتووه.
لە ساڵی 1969 لە ئەنستیتۆتی ڕۆژهەڵاتناسیی ئەكادیمیای زانستەكانی سۆڤیەت دكتۆرای له زانستەكان وەرگرتووه و ساڵی 1981 بووه به مامۆستای مێژوو.
دواتر دكتۆر كەمال مەزهەر ئەحمەد، جارێكی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ بەغدا و لە ساڵانی 1971 تا 1975 سكرتێر و یاریده‌ده‌ری سەرۆك بووه بۆ پرسه زانستییه‌كانی فەرهەنگی كوردی له بەغدا.
دكتۆر كەمال مەزهەر ئەحمەد لە زانكۆی بەغدا و لە ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی نزیك و ناوین لە باكۆ، ئەنستیتۆتی باڵای لێكۆڵینەكانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانكۆی موستەنسەرییە. هەروەها ئەنستیتۆتی لێكۆڵینەكانی عەرەبی، وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه و ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی كورد و ئەنستیتۆتی كورد بووە لە پاریس.
دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر خاوه‌نی ده‌یان كتێبه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و كوردی و ڕووسی و چه‌ندین به‌رهه‌میشی له زمانه‌كانی دیكه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ك:
كوردستان له ساڵانی شه‌ڕی جیھانیی یه‌كه‌م، ڕاپه‌رینی 1920 له ڕۆژھه‌ڵاتناسیی سۆڤیه‌ت، چاوپێكه‌وتنێك به چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژھه‌ڵاتی ناوین، ڕۆلی گه‌لی كورد له ڕاپه‌رینی 1920ی عێراق، سه‌رھه‌ڵدان، چینی كرێكاری عێراق په‌یدابوونه‌وه و یه‌كه‌مین بزووتنه‌وه‌كانی، مه‌كیاڤێلی و مه‌كیاڤێلیسم.
هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی حه‌قیقه‌ته‌كانی مێژووی كورده‌كان، چه‌ند وتارێك سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌ییی ده‌وڵه‌ته مه‌زنه‌كان، چه‌ند وانه له سه‌ر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچه‌رخ، كوردستان له ساڵه‌كانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهاندا، كورد و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیادا، ئافره‌ت له مێژوودا: كورته باسێكی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی، تێگه‌یشتنی ڕاستی و شوێنی له رۆژنامه‌نوسی كوردیدا.
ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ كتێبه‌كانی ڕێنیسانس، په‌ڕه‌كانێك له مێژووی گه‌لی كورد، چینی كرێكارانی عێراق په‌یدابوونه‌وه و یه‌كه‌مین بزووتنه‌وه‌كانی، خه‌باتی ڕزگاركه‌ری كوردان دژ به ئیستیعماری بریتانیا له ساڵانی 1918 تا 1932ـی زایینی، كورته‌یه‌ك له مێژووی كورده‌كان له ساڵانی 1918 تا 1958ـی زایینی.
به‌شداریكردن له نووسینی كتێبه‌كانی: په‌یدابوونه‌وه‌ی چینی كرێكار له وڵاته ئاسیاییه‌كان و ئه‌فریقاییه‌كان، سه‌باره‌ت به فیۆدالیزم له نێو كورده‌كان ئا. شامیلۆف، وه‌رگێڕانی 5 كتێبی وانه‌ی زانكۆ، كورده‌كانی ئیمپراتۆریی عوسمانی.