حه‌شدی شه‌عبی په‌یامنێرێك و وێنه‌گرێكی كوردستان 24 ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن
K24 - شنگال:
چه‌كدارانی گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی، له قه‌زای شنگال، تیمێكی كوردستان 24 ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، كه پێكهاتبوون له په‌یامنێرێك و وێنه‌گرێك و دواتر له ژێر "هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن" ئازادیان ده‌كه‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی هەینی کاتژمێر 11:45ی، تیمی کوردستان24 لە شنگاڵ، کە پێکهاتبوون لە (ماهیر ئیلیاس موراد – پەیامنێر) و (نایف عیدو حەسەن – وێنەگر) لە کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی رۆژنامه‌وانیاندا لە ناوچەی دۆمیز لە نزیك سەنتەری شارۆچكه‌ی شنگاڵ، له‌لایه‌ن گرووپێکه‌وه بەناوی "ئەنسارول حیجە"ی سەر بە "سەرایا سەلامی حەشدی شەعبی"یەوە ده‌ست و چاو به‌ست ده‌كرێن و به‌ره‌و سه‌ربازگه‌یه‌ك راپێچیان كردوون.
هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان به گوته‌ی چه‌كدارانی گرووپه‌كه‌ی حه‌شد پێیگوتوون، كاركردنه له شوێنێك كه "هێڵی سووره"، به‌ڵام ئه‌وان به كاری رۆژنامه‌نووسی و گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌و خێزانه ئێزدیانه چووبوون، كه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ناچاركراون ماڵەکانیان چووڵ بکەن و بەرەوە سەنتەری شنگاڵ یان کەمپی سه‌ر چیای شنگاڵ بڕۆن.
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەردوو په‌یامنێر و كامیرامانی کوردستان 24، بە "شێوەیەکی نه‌شیاو" و دوور له "مافه‌كانی مرۆڤ" ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه و "ئه‌شكه‌نجه جه‌سته‌یی و ده‌روونیش" دراون.
ماهیر شنگالی، كه خۆی یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ده‌ستگیركراوه، رایگه‌یاند، تا کاتژمیر 6:10ی ئێوارەی هەمان رۆژ هه‌ر به ده‌ستبه‌سه‌ری مانه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ئازادیشیان بكه‌ن، چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌ی حه‌شد، هه‌ڕه‌شه‌یان له پەیامنێر و كامێرامانی کوردستان 24 کردووە، کە بۆیان نییه بە هیچ شێوەیەک ناوی حه‌شدی شه‌عبی بێنن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له سنووری شنگال كار بكه‌ن ئه‌وا ده‌بێت به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی ئه‌وانه‌وه بێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه، تیمه‌كه‌ی كوردستان 24، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئاواره‌كانی قه‌زای شنگال له‌وێ بوونه و چه‌ندین ده‌زگای میدیایی دیكه‌ش له هه‌مان شوێن كارییان كردووه.
په‌یامنێر و وێنه‌گره ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی كوردستان 24 رایانگه‌یاند، ئه‌وان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنییان هاوشێوه‌ی دیلی جه‌نگ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و "ئه‌شكه‌نجه" دراون.
له‌و باره‌یه‌وه، دوێنێ هه‌ینی، سه‌نته‌ری میترۆر بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه به نایاساییبوونی ده‌ستگیركردنی تیمه‌كه‌ی كه‌ناڵی كوردستان 24 نیشاندا.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌سی سه‌نته‌ری میترۆدا هاتووه: "چه‌ندینجار له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه په‌یامنێر و وێنه‌گر ده‌ستگیر كراوه و سووكایه‌تییان پێكراوه".
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه به هیچ یاسا و رێنماییه‌ك، ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌وانی، له ناوچه قه‌ده‌غه نه‌كراوه و ته‌واوی میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش، له رێگه‌ی نێردراو و په‌یامنێرانییان بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت و كاری رۆژنامه‌وانی، دێنه ناوچه‌كه.
دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24، بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه له 30ی 10ی 2015، پابه‌نده به كاركردنێكی پرۆفیشناڵانه و ره‌چاوكردنی ئاكاره‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی، هه‌ر بۆیه بووه‌ته جێگه‌ی متمانه‌ی وه‌رگرێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهان و به 5 زمانی جیاوازیش هه‌واڵ و زانیارییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌هۆی پابه‌ندبوونیش به بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی، بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له ئاژانسه هه‌واڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میدیا جیهانییه‌كان، كه چه‌ندینجار ئاژانسه هه‌ره دیاره‌كانی جیهان، كوردستان 24یان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانییان به‌كارهێناوه.
ئ. م