فەرماندەیەكی پاسدارانی ئێران لە عێراق كوژرا
K24 - ھەولێر
فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە شەڕ و پێکدادانی نێوان داعش و حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی بەعاج کوژرا.
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ژەنەراڵ شەعبان نەسیری، فەرماندە لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە
ئەنجامی شەڕوپێکدادانی نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و داعش لە شارۆچکەی بەعاج کوژراوە. ئاماژەی بەوەشداوە، نەسیری رۆڵی کاریگەری لە دروستکردنی رێکخراوی بەدر هەبووە و بەشداری لە شەڕەکانی سووریا، عێراق و لوبنان کردووە.
پێشتریش بەهۆی بەشداریکردنی هێزەکانی سوپای پاسداران لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە عێراق چەند فەرماندەیەکی سوپای پاسداران کوژراون.