"هێزهكانی 70 و 80ی وهزارهتی پێشمهرگه یهكدهخرێنهوه"
K24 - ههولێر:
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە کوردستان24ی راگەیاند لە چوارچێوەی پرۆسە چاکسازییەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستکراوە بە یەکگرتنەوەی هەردوو هێزی 70 و80.
گووتیشی: "ئە م پرۆسەیە بەردەوام دەبێت تا بە تەواوەتی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لیوا سالار جەباری، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، راگەیاند، بڕیارێك لە وەزارەتی پێشمەرگە ھەیە كە لە چوارچێوەی پرۆژە چاكسازییەكەیە و ئەویش رێكخستنەوە و یەكخستنی ھێزەكانی پێشمەرگەیە لە چوارچێوەی لیواكاندا.
روونیشی كردهوه، ئێستا پرۆسەكە دەستیپێكردووە و ھەموو ھێزەكانی یەكەكانی 70 و 80 یەكدەخرێن و ھاوشێوەی ئەو 14 لیوایەی لە ماوەی رابردوودا دروست كراون، دەكرێنە لیوا.
ئهو بهرپرسهی پێشمهرگهی راشیگهیاند، كه دهڵێت: "ئێستا لە ھێزەكانی فەلەك دەستیانپێكردووە و ھەر سێ فەوج مەشق و راھێنانیان پێدەكرێت و دواتریش دەكرێنە لیوایەك، تاكو ھەموو ھێزەكان یەكدەخرێن و ھەموویشی وەك یەك دەبێت".
لیوا سالار جەباری دەشڵێت: "یەكخستنی تەواوی ھێزەكانی 70 و 80 كاتی پێویستە، بەڵام بە بەردەوامی كاری بۆ دەكرێت و بە قۆناغ دەبێت و پڕۆسەكەش بەردەوام دەبێت تاوەكو سەرجەم ھێزەكان یەك دەخرێن، ھێزی پێشمەرگەیش بە جۆرێكی لێ دێت كە ھەمووی دەبێتە یەك ھێز لە چوارچێوەی لیواكاندا".
ئ. م