زریان بەشێکی فیلیپین و هۆنگ کۆنگ وێراندەکات
زریان و تۆفانەکەی فیلیپین
K24 – ههولێر:
زریان و تۆفانێکی بەهێز لە وڵاتی فیلیپینەوە روویکردۆتە هەرێمی هۆنگ کۆنگ لە وڵاتی چین و وێرانکارییەکی کەموێنەی بەدوایخۆیدا هێناوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سی ئێن ئین، دوێنێ یەکشەممە، زریان و تۆفانەکان، بوونە هۆی گیان لەدەستدانی 40 کەس لە فیلیپین و لە ئێستاشدا ئەو شەپۆلە روویکردۆتەوە هۆنگ کۆنگ.
حکوومەت چین لە چەند ناوچەیەک، دەوامی فەرمی دامودەزگا حکومییەکانی وەستاندووە و داواش لە هاووڵاتیان دەکرێت خۆیان لە ناوچە مەترسیدارەکان بە دووربگرن.
تاکو ئێستا ئاماری فەرمی زیانەکانی چین و فیلیپین ئاشکرانەکراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت ئاماری قوربانیان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادبکات.
ساڵانە چەندین زریان و تۆفان روودەکەنە وڵاتی فیلیپین، کوشندەترینیان لە ساڵی 2013 بوو کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 7 هەزار و 350 کەس.
زریان و تۆفانەکەی هۆنگ کۆنگ
ساتی دەستپێکردنی زریانەکە و گەیشتنی بە هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگەکان لە فیلیپین
H.J