یەكێتی ‌و كۆمەڵی ئیسلامی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكرا دەكەن

گفتوگۆ لەسەر پێنج تەوەری سەرەكی كراوە

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ شاندێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی لە سلێمانی كۆبوونەوە، دوای كۆبووەنەوەكە لە راگەیەندراوێكدا پێنج خاڵیان وەك تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو.

یەكەم: پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان لایەنە  سیاسییەكانی كوردستان‌ و گەشەپێدان‌ و بەردەوامبوونی پەیوەندیی نێوان هەردوولا لەسەر بنەمای یەكڕیزیی گەلی كوردستان‌ و حزبە كوردستانییەكان.

دووەم: حكوومەتی هەرێم، حكوومەتی چاكسازی‌ و شەفاف ‌و حكوومەتی خەڵك بێت.

سێیەم: لامەركەزیی كارگێڕی ‌و دارایی بۆ پارێزگاكان، واتە شۆڕكردنەوەی دەسەڵات لە سەرەوە بۆ خوارەوە.

چوارەم: دەستووری هەرێم و ئەو یاسایانەی ڕەهەندی نیشتمانی‌ و نەتەوەییان هەیە بە سازان (تەوافق) یەكلابكرێنەوە.

پێنجەم: گۆڕانكاری‌ و پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردن لە كوردستان.