بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له سۆران روویدا
K24 – سۆران:
په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری سۆران و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ته‌واوی ده‌ڤه‌ری سۆران هه‌ستی پێكراوه و دوێنێ شه‌ویش بوومه‌له‌رزه له شاره‌كه روویداوه.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، کاتژمێر 6:10 بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز سۆران و رواندزی گرتەوە و تەواوی دانیشتوانی ناوچەکە هەستیان پێ‌کرد.
په‌یامنێری كوردستان راشیگه‌یاند، شەوی رابردووش لە کاتژمێر 12:06 شەو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به 3.3 پله‌ی رێخته‌ر، سۆران و رواندزی گرتەوە و دەنگێکی زۆر بەرزی لەگەڵ بوو، بۆیە ترسی زۆری لە نێو خەڵک درووستکرد.
لەماوەی هەژدە کاتژمێردا ئەمە دووەمین جارە بوومه‌له‌رزه سنووری هەردوو قەزای سۆران و رواندز بگرێتەوە، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
شاری سۆران سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و به دووری 115 کیلۆمەتر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر.
ئ. م