لە هەولێر نمایشی ئاسمانی دەکرێت بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان

پەیاممان ئەوەیە: ئاڵای کوردستان پارێزراوە

K24 - هەولێر

وەکو کاردانەوەیەک لەبەرامبەر سووتاندنی ئاڵای کوردستان لەلایەن بەشێکی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا، بەشی فڕۆکەوانیی سەربازی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نمایشێکی ئاسمانیی بە ئاڵای کوردستانەوە لە ئاسمانی هەولێر دەکات.

دوێنێ (شەممە، 17-10-2020) لەلایەن چەند لایەنگرێکی حەشدی شەعبییەوە ئاڵای کوردستان و بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا سووتێنران، وەکو کاردانەوەیەکیش، بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاڵای کوردستانیان لە سۆشیاڵ میدیاکان بڵاوکردەوە، لە چالاکییەکیشدا ئەمڕۆ لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە ئاڵای کوردستان لە ئاسمانی هەولێر دەشەکێنرێتەوە.

موقەدەم شۆڕش عەبدووڵا، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆن لە بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی چالاکییەکەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند "ئەمە، چالاکییەکی بەشی فڕۆکەوانییە بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان لەبەرامبەر ئەوانەی دوێنێ ئاڵای کوردستانیان سووتاند".

موقەدەم شۆڕش هەروەها دەڵێ "شکۆی ئەو ئاڵایە بەو کردارە دانابەزێت. ئاڵای کوردستان کەسانێکی هەیە بەرگریی لێبکەن و بە سووتاندنی ئاڵاکەش شکۆیان پێ لەنێوناچێت، بەڵکو بەرزتر و شەکاوەتر دەبێت".

لەبارەی ئەو چالاکییەی ئەمڕۆشەوە ئەو گوتەبێژە باسی لەوە کرد "بە دوو فڕۆکەی جۆری ئێم دی دەفڕین و، نمایشێکی ئاسمانی لە هەولێر دەکەین، پەیاممان ئەوەیە: ئاڵای کوردستان لەلای ئێمە پارێزراوە".

هـ.ر. 