پارتى: هێڵى سوورمان بۆ هيچ لايه‌نێك نييه
K24 – سلێمانى:
چەند رۆژێک لەمەوبەر شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە، بەڵام پارتی تائێستا سەردانی لایەنەکانی دیکەی نەکردووە.
سه‌باره‌ت به هۆكارى سه‌ردان نه‌كردنى لايه‌نه‌كانى ديكه، به‌رپرسێكى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان رايگه‌ياند، پێويسته پارتى خۆى وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره بداته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئالان حه‌مه سه‌عيد، به‌رپرسى لقى 21ى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، پارتى هێڵى سوورى بۆ هيچ لايه‌نێك دانه‌ناوه و لايهنهكانيش ئازادن چ بڕيارێك ده‌ده‌ن.