چركه‌ساتی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ركووك ببینه
K24 - كه‌ركووك:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، خۆكوژێك له نزیك باره‌گایه‌كی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، له گه‌ڕه‌كی "ساحه ته‌یران"ی كه‌ركووك خۆی ته‌قانده‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك، خۆكوژه‌كه به پێیان نزیك باره‌گاكه كه‌وتووه‌ته‌وه و ویستوویه‌تی خۆی به پاسه‌وانه‌كاندا بته‌قێنیته‌وه، به‌ڵام ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و برینداری ده‌كه‌ن.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، خۆكوژه‌كه راده‌كات و ده‌یه‌وێت خۆی له ته‌قه‌ی پاسه‌وانان بپارێزێت، دواتریش پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی له نزیك شوێنه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و خۆكوژه‌كه‌ش پارچه پارچه ده‌بێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش، ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه هیچ زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، تا ئیستا هیچ لایه‌نێك به‌پرسیارێتی خۆی له كرده‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری پارێزگای كه‌ركووك روویان له زیادبوون كردووه و شه‌وی رابردووش، هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پاسه‌وانی بیری ژماره‌ی 43ی كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌بازه‌ى پارێزگاكه.