بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و لە چەند ناوچەیەك بەفر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری یەكگرتنی ھەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور، لە رۆژی پێنجشەممە 22/11/2018 كاریگەری ئەو شەپۆلە دەست پێدەكات.

كەشناسی راشیگەیاندووە، ئەو شەپۆلە بارانبارینە تا رۆژی دووشەممە 26/11/2018 بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت بارانبارین سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە و ھەندێك جار ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت، ھەروەھا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەكانی گەرما دادەبەزێ بۆ 2 تا 4 پلەی سیلیزی.

راپۆرستی كەشناسی
راپۆرستی كەشناسی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی