پەرلەمانی کوردستان دەنگ بە پرۆژەیاسای چاکسازیی دەدات

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/1/16ى راگه‌یاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە: "ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 92، 96، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق دەکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسایی چاکسازیی کرد.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 16/01/2020، کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاساکە بخاتە دەنگدانەوە.

H.J