لەبارەی گۆڕانكاری لە مۆڵەتی شوفێری تەكسی روونكردنەوە دەدرێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لەبارەی گۆڕانكاری لە مۆڵەتی شوفێری تەكسی روونكردنەوە دەدات و چەند خاڵێك دەخاتەڕوو.
ھاتووچۆی ھەولێر رایدەگەیەنێت: "له‌كاتی گۆڕینی مۆڵه‌تی گشتی بۆ مۆڵه‌تی شوفێری تەكسی به‌م مۆڵه‌ته ده‌توانن هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێك لێ‌بخوڕن، وه‌كو مۆڵه‌تی گشتی وایه، ته‌نها ناتوانن ئۆتۆمبێلی بیناسازی و كشتوكاڵی پێ لێ‌بخوڕن كه مۆڵه‌تیان جیایه".
لە خاڵێكی دیكە ھاتووە: "به مۆڵه‌تی گشتی كه نه‌كرابێت به مۆڵه‌تی شوفێری تەكسی ناتوانرێت ئۆتۆمبێلی تەكسی لێبخوڕدرێت، رێگا پێدراو نییه واتا ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی كه ده‌كرێت به مۆڵه‌تی تەكسی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زیاتری هه‌یه و فراوانتره رێگا پێدانه‌كه‌ی له مۆڵه‌تی گشتی".
ئاماژە بەوەشكراوە: "ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری مۆڵه‌تی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقن ناتوانن لێخوڕینی تەكسی بكه‌ن. چونكه ناتوانرێت له هه‌رێم مۆڵه‌ته‌كانیان بگۆڕدرێت و ده‌توانن كاری لێخورین ئۆتۆمبێلە‌كانی دیكەی پێبكه‌ن".
ھ.م