زیزۆ پێكه‌نینی به نازناوی لالیگا و بارسێلۆنا دێت
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر خیتافی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له ئێستاوه ده‌بێت به به‌شێك له یاریزانه‌كان بڵێت له ماڵه‌وه دابنیشن و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بانگهێشت ناكرێن، ده‌شڵێت: وه‌رزی داهاتوو بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا بژارده‌ی یه‌كه‌می ریال مه‌درید ده‌بێت.
زینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی خیتافی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به باشی راهێنانه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش منی تووشی كێشه كردووه، چونكه به ناچاری ده‌بێت هه‌ندێكیان له یارییه‌كه بێبه‌ش بن و له ماڵه‌وه دابنیشن.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا به پێكه‌نینه‌وه له باره‌ی بارسێلۆنا و نازناوی لالیگا گوتی: ئێمه وه‌كو ریال مه‌درید 33 نازناوی لالیگامان بردۆته‌وه، ئه‌ی پێم بڵێن بارسێلۆنا چه‌ندی بردۆته‌وه.
زیزۆ ده‌شڵێت: بارسێلۆنا له چه‌ند وه‌رزی رابردوو له لالیگا له ئێمه باشتربووه، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش له وه‌رزی داهاتوو گۆڕانكاری له پلان و پێكهاته و ئامانجه‌كانمان بكه‌ین، وه‌رزی داهاتوو خۆتان ده‌یبینن ریال مه‌درید چۆن بۆ بردنه‌وه‌ی لالیگا ده‌جه‌نگێت.
راهێنه‌ری ریال گوتیشی: بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ڤینیسیۆس جۆنیۆر به‌شداریی یارییه‌كه ناكات، چونكه تازه له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه پێویستی به پشووی زیاتره، پێشتان ناڵێم سبه‌ی كێ گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ده‌بێت.
زیزۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ریال مه‌درید خاوه‌نی 3 باشترین گۆڵپارێزی جیهانه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌ش نییه پێتان بڵێم له هاوینی ئه‌مساڵ له نێوان كۆرتوا و ناڤاس كامه‌یان ده‌مێنێته‌وه.
زیزۆ ده‌شڵێت: ئێمه له گواستنه‌وه‌كانی پێشووتر گۆرانكارییه‌كی زۆرمان نه‌كرد، به‌ڵام له هاوینی ئه‌مساڵ گۆرانكاری زۆر ده‌كه‌ین.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هازارد بێت گاریس به‌یل ده‌ڕوات؟ راهێنه‌ره فره‌نساییه‌كه ده‌ڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه بۆ وه‌رزی داهاتوو گرێبه‌ستی زۆر واژۆ ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش زۆر روونه چه‌ند یاریزانێكیش له ریال مه‌درید ده‌ڕۆن.
زیزۆ له پرێس كۆنفرانسه‌كه ستایشی كه‌ریم بێنزێمای كرد و گوتی: بێنزێما له باشترین وه‌رزی خۆیدا گوزه‌ر ده‌كات.
له گه‌ڕی 34ـه‌می لالیگا، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، ریال مه‌درید له دێربی بچووكی مه‌درید ده‌بێته میوانی خیتافی، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 10:30ـی شه‌و ده‌كرێت.