به هۆی كۆرۆناوه رووسیا ده‌یان بیانی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی رووسیا (88) كه‌سی بیانیان له وڵاته‌كه‌یان ده‌ركرد، به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیان كردووه و ئاماده نه‌بوون پابه‌ندی مه‌رجی كه‌ره‌نتینه كردنیان بن.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێكی باڵای كارگێڕی خۆجێیه‌تی مۆسكۆ رایگه‌یاند، ئه‌و بیانیانه زۆربه‌یان له چینه‌وه روویان له مۆسكۆ كردووه و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.
وتیشی: ئه‌وان خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و پێویسته پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌یان بن له ژێر چاودێریدا.
روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا له مۆسكۆ هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌بێت ته‌واوی رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بیانیانه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی مانه‌وه‌یان له ژێر چاودێریدا نه‌بوون، بۆیه ره‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان كراونه‌ته‌وه.
له 24ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020ه‌وه (200) كه‌س له مۆسكۆ خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و له‌و ژماره‌یه (145) كه‌سیان شوێنی مانه‌وه‌یان به‌جێهێشتووه و سه‌لامه‌ت بوون و (80)ی دیكه له ژێر چاودێریدا ماونه‌ته‌وه.