حكومه‌تى عێراق كه‌ركووك له داهاتى پترۆدۆلار بێبه‌ش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
زیاتر له مانگێكه پارێزگای كه‌ركووك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه داگیركراوه. له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ گوژمه‌یه‌كی پاره وه‌كو پترۆدۆلار له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكه نه‌نێردراوه. له كاتكێدا كه پێشتر حكومه‌ت له به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی 200هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی پارێزگاكه، 10 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌ی بۆ كه‌ركووك ته‌رخان ده‌كرد. به‌ڵام حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وت كه خۆیان ئێستا كۆنترۆڵی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كه‌ن. له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 تا ئێستا، هیچ پترۆدۆلارێكی ئه‌و پارێزگایه‌ی خه‌رج نه‌كردووه.