به ڤیدیۆ.. محەمەد سەڵاح بووە خاوەنی جوانترین گۆڵی چامپیۆنزلیگ
گۆڵکاری میسری ئەم وەرزەی لیڤەرپول توانی لە راپرسی جوانترین گۆڵی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ زۆرترین دەنگی هاندەران بەدەست بێنێت و ببیتە خاوەنی زۆرترین دەنگ، لەم راپرسیەدا گۆلەکانی هەر یەک لە یاریزانان چامبەرلەین، کریستیانۆ رۆنالدۆ، ماندزۆکیچ و لویس سوارێز پالێوراو بوون بۆ بەدەست هێنانی جوانترین گۆڵ.
سهڵاحی میسری لە هەردوو یاری چوون و هاتنەوەی چارەکی کۆتایی بەرامبەر مانچێستەر سیتی گۆڵی کرد و گۆڵەکەی لە یاری هاتنەوە ئەم نازناوەی بەدەستهێنا.