نه‌وزاد هادی داوای لێبوردن له "مامۆستاكه‌ی هه‌ولێر" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر، به فه‌رمی داوای لێبوردن له‌و مامۆستایه ده‌كات، كه رۆژی 25ی ئادار له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بێڕێزی به‌رامبه‌ر كرابوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له مامۆستاكه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه كردووه كه مامۆستاكه ده‌وامی لێده‌كات و وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و بێڕێزییه به‌رامبه‌ر به مامۆستاكه كراوه، به فه‌رمییش داوای لێبوردنی لێكردووه و ستایشی خزمه‌ت و به‌خشنده‌یی و لێبورده‌یی مامۆستاكه‌ی كردووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی لێدانی مامۆستاكه، ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وته‌وه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كانی بڵاوكرایه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه، هه‌موو رێكاره یاسایی و ئوسوڵییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ سزادانی ئه‌و دوو كه‌سه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له به‌رامبه‌ردا مامۆستاكه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و ره‌فتاره نه‌شیاوه و ئه‌و بێڕێزییه له شكۆ و گه‌وره‌یی مامۆستا كه‌مناكاته‌وه رێگرنابێت له به‌رده‌وامبوونییان له خزمه‌ت و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی تازه .
ا. م