چیمی پیرێس: پێویستە جیهان پشتگیری دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان بکات
K24 - ھەولێر
چیمی پیرێس، كوڕی سه‌رۆكی كۆچكردووی ئیسرائیل شه‌معون پیرێس، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، پێویسته جیهان پشتگیریی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بكات، ده‌وڵه‌تێك كه بتوانێت هه‌موو پێكهاته‌كان به ئازادی بژین.
چیمی پیرێس گوتی: "هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و بۆ چه‌ندین ساڵه له‌پێناویدا خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن، پێویسته به جیدی وه‌ربگیرێت، من رێزم بۆ خه‌بات و مێژووی كورد هه‌یه و ده‌شزانم كه به‌نیازن ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه له‌و بڕوایه‌دام كه پێویسته جیهانی ئازاد پشتگیریی له ده‌نگی كورد بكات بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له ناوچه‌كه".