به‌ ڤيديۆ.. شه‌مپانزييه‌ك هاوشێوه‌ى مرۆڤ يارى له‌گه‌ڵ بێچووه‌كه‌ى ده‌كات

دواى ته‌واوبوونى يارييه‌كه‌ش، دايكه‌كه‌، بێچووه‌كه‌ى توند له‌ ئامێز ده‌گرێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى به‌ريتانى له‌ سايته‌كه‌يدا گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت مه‌يمونێكى شه‌مپانزى هاوشێوه‌ى مرۆڤ يارى له‌گه‌ڵ بێچووه‌كه‌يدا ده‌كات.

گرته‌ ڤيديۆيه‌كه‌ له‌ تايله‌ند وێنه‌ى گيراوه‌ و شه‌مپانزييه‌ك بێچووه‌كه‌ى خۆى خستووه‌ته‌ سه‌ر قاچێكى و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى پێده‌كات.

دواى ته‌واوبوونى يارييه‌كه‌ش، دايكه‌كه‌، بێچووه‌كه‌ى توند له‌ ئامێز ده‌گرێت.