ھۆكاری كەمبوونەوەی بەشە خۆراكی مانگانە ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
دواكه‌وتنی گه‌یشتنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان و خراپی كوالێتییه‌كه‌ی نیگه‌رانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی رایدەگەیەنێت، هۆكاری دواكه‌وتنی به‌شه خۆراكی مانگانه، كه‌مبوونەوەی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه به‌غدا بۆ خۆراكی مانگانه‌ی دابینیكردووه.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ھۆكاری دوا كەوتنی بەشە خۆراك ئەوەیە كە ئەو بڕە پارەیەی بۆی دابینكراوە بەشی ھەموو مانگەكان ناكات".
گوتیشی: "پێشتر جۆر و بڕێكی زیاتری خۆراك دابەش دەكرا، بەڵام ئێستا تەنھا چوار مادە دابەش دەكرێن، كە بریتین لە رۆنی زەیت، شەكر، برنج، ئارد".
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، جەخیكردەوە: "ھۆكاری كەمبوونەوەی مادەكانی بەشە خۆراك ئەوەیە، ساڵانە بڕە پارەیەكی كەم لە بوودجەی عێراق بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەكرێت".