ئه‌نه‌كه‌سه: توركيا به‌رپرسياره له پاراستنى ره‌وشى ئه‌منى عه‌فرين
K24 – قاميشلۆ:
دوای درووستبوونی شه‌ڕ، له نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزيسیۆنی سووریا له عه‌فرین ئێستا جۆرێك له مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دۆخه‌كه دروست بووه و له‌م رووه‌شه‌وه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا ئه‌نه‌كه‌سه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له عه‌فرین رووده‌دات، توركیا لێی به‌رپرسه و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، توركیا به ته‌نیا ناتوانێت شاری عه‌فرین به‌ڕێوه‌به‌رێت.