سیاسییه‌كی ئوسترالی به خۆداپۆشین دژایه‌تی موسڵمانان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئوسترالی كه راستڕه‌وێكی توندڕه‌وه، به رووپۆش و پۆشاكی ئه‌فغانیانه‌وه كه به "بورقوع" ناسراوه چووه‌ته په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و مه‌به‌ستی له‌و كاره‌ش قه‌ده‌غه‌كردنی رووپۆشه و به‌و هۆیه‌شه‌وه موسڵمانه‌كانی توڕه كردووه.
په‌رله‌مانتاره‌كه ناوی "پۆلین هانسۆن"ـه و ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17/8/2017 به رووپۆشێكی ستایلی ئه‌فغانییه‌وه ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بووه‌و ماوه‌ی 20 خوله‌ك له ناو په‌رله‌مان خۆی به‌و شێوه‌یه داپۆشیووه‌و پاشان له سه‌ری كردووه‌ته‌وه‌و داوای كردووه به هۆكاری ئه‌منی له شوێنه گشتییه‌كاندا رووپۆش قه‌ده‌غه بكرێت.
هانسۆن رێبه‌ری حزبی "یه‌ك نه‌ته‌وه" یه و راستڕه‌وێكی توندڕه‌وه‌و ده‌ڵێت "من زۆر دڵخۆشم كه ئه‌م جل و به‌رگانه‌م له به‌رم داماڵی، چونكه ئه‌و شێوه‌و رووخساره شایسته‌ی ئه‌م په‌رله‌مانه نییه".
".هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "ئه‌گه‌ر كه‌سێك به كڵاو و ده‌مامكه‌وه بچێته بانكێك یان باڵه‌خانه‌ی دادگا، ناچاری ده‌كه‌ن لایبدات، ئه‌ی بۆچی هه‌مان بڕیار جێبه‌جێ ناكرێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی رووخساری خۆیان داپۆشیووه و ناتوانرێت ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا بكرێت
له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه هانسۆن هه‌ڵمه‌ت له دژی كۆچه‌ره‌كان به‌رێوه ده‌بات و دژی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن له وڵاته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها دژی جل و به‌رگ و پۆشاكی ئیسلامی و درووستكردنی مزگه‌وتیش به‌رده‌وامه له ده‌ربڕینی دژایه‌تی".