سەرۆك بارزانی لە هەواڵی تەندروستی عەلی سیستانی دەپرسێتەوە

نەشتگەری بۆ کرابوو

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی و نەخۆشکەوتنی، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێک ئاراستەی عەلی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆشیی مەرجەعی گەورەی شیعەكان، ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سەید سیستانی، سەرۆك مەسعود بارزانی  پەیامێكی بۆ خانەوادەی سەماحەتی سەید سیستانی و مەقاماتی مەرجەعییەت نارد.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، لەو پەیامەدا سەرۆك بارزانی هەواڵی تەندروستی سەماحەتی سەید سیستانی پرسی و لە خودای مەزن هیوای شیفا و چاكبوونەوەی خێرای سەماحەتی سەید سیستانیی خواست.

عەلی سیستانی بەهۆی شکانی پێیەکی، نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و نەشتەرگەرییەکەش سەرکەوتوو بوو.

H.J