ئیسرائیل چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "یه‌دیعوت ئه‌حرونوت"ـی ئیسرائیلی، ئاماژه‌ی به ژماره‌یه‌ك چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی سه‌ربازی كردووه، كه بڕیاره به‌م زووانه بخرێنه خزمه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیله‌وه‌و بدرێنه سوپای ئه‌و وڵاته.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه، له ئیداره‌ی پێشخستنی چه‌ك، له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیله‌وه زانیوویه‌تی "چه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو له چه‌ند ساڵێكی كه‌می داهاتوودا، ده‌خرێنه خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، هه‌موو چه‌كه نوێیه‌كان پشت به ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو ده‌به‌ستن، له نێوان ئه‌و كه‌ره‌سته پێشكه‌وتووه نوێیانه‌دا، كه سوپای ئیسرائیل نمایشی كردووه، زریپۆشی گرد و دۆڵ و گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز هه‌یه كه له شێوه‌ی تانك درووستكراوه. هه‌روه‌ها
ئۆتۆمبێلی ئه‌ندازه‌یی قورس و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه ده‌توانێت به چه‌كی سووك له ئاسمانه‌وه ته‌قه بكات. چه‌كی زیره‌ك كه پاش سێره‌گرتن له ئامانجه‌كه خۆی ته‌قه ده‌كات و ژێرئاوی تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و نه‌خشه‌كێشانیش له خۆ ده‌گرێت".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یشی ئاشكراكردووه كه "له ناو ئه‌و چه‌كه تازانه‌دا، سیستمێكی دیكه دانراوه كه له توانایدایه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی دوژمن بخاته خواره‌وه‌و كۆمه‌ڵێك بژاره‌ی جۆراوجۆری هێرشكردنی تێدایه. شه‌پۆلی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی و تیشكی لێزه‌ر و گوللـه‌ی ئاسایی له خۆ ده‌گرێت".