به‌غدا له‌ دوو رۆژى داهاتوودا مووچه‌ى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستى هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كات

مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:

حكومه‌تى عێراق، رايگه‌ياند، له‌ دوو رۆژى داهاتوودا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شده‌كرێت.

سه‌عد حه‌ديسى، گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق، له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى ئه‌لعێراقييه‌، رايگه‌ياند، له‌ دوو رۆژى داهاتوودا ده‌ست به‌ خه‌رجكردنى مووچه‌ى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.

پێشتر، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق به‌ڵێنى دابوو، به‌رله‌هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات.