وێنه‌یه‌كی گووگڵ شوێنی فڕۆكه ونبووه‌كه‌ی مالیزیا ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وێنه‌یه‌كی نه‌خشه‌ی گووگڵ "Google Earth"، كه به‌مدواییه نوێكراوه‌ته‌وه، شوێنی تێك‌شكان و كه‌وتنی فڕۆكه‌یه‌كی ونبووی مالیزیا ئاشكراده‌كات.
به گوێره‌ی وێبسایتی "ده‌یلی ستار"ی به‌ریتانی، كه‌سێك به‌ناوی "ماتیۆ بیتس" كه خوولیای گه‌ڕانه له‌ناو به‌رنامه‌كه، رایگه‌یاندووه، شوێنی فڕۆكه ونبووه‌كه‌ی مالیزیای دۆزیوه‌ته‌وه، كه جۆری بۆینگ 777-200ـه و له ساڵی 2014 له كوالالامپووره‌وه به‌ره‌و بیجینگی پایته‌ختی چین گه‌شتی كردووه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ماتیۆ كاری له‌سه‌ر هێلی درێژی و پانی شوێنی ونبوونی فڕۆكه‌كه كردووه، كه له‌لایه‌ن پسپۆری بواری فڕۆكه‌وانی ئیان ویڵسنه‌وه دیاریكراون.
ماتیۆ روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه بێت، فڕۆكه‌كه له دارستانێكی كه‌مبۆدیا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌رنامه‌كه‌یه ده‌ركه‌وتووه.
بیتس روونیشی ده‌كاته‌وه، پێده‌چێت فڕۆكه‌وانه‌كه هه‌وڵیدابێت فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر لێواری شاخه‌كه، كه دارستانێكی چڕه، بنیشێنێته‌وه، بۆیه په‌یكه‌ری فڕۆكه‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی ده‌رچووه و پێناچێت تێكشكابێت.
لای خۆیه‌وه ئه‌ندرێ میلن، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای یونیكۆرن ئایرۆسپه‌یس، بۆ ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی، داوای له كۆمپانیای گووگڵ كرد، له باره‌ی ئه‌و وێنانه‌وه وه‌ڵام و روونكردنه‌وه‌ی پێویست بدات.
میلن راشیگه‌یاند، ئه‌و وێنانه‌ی به‌رده‌ست كه‌وتوون "گرنگن" و راشیگه‌یاند، درێژی فڕۆكه‌كه به گوێره‌ی وێنه‌كان، 70 مه‌تر ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی كه‌مێك درێژتر ده‌ركه‌وتووه له فڕۆكه مالیزییه‌كه، كه 63.7 مه‌تر ده‌بێت، به‌ڵام شێوازی ده‌ركه‌وتنی به‌شی دواوه‌ی فڕۆكه‌كه، هۆكاری ده‌ركه‌وتی ئه‌و درێژییه روونده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، فڕۆكه‌كه به دووری 60 میل له رۆژئاوای پنۆم پێنه‌ی پایته‌ختی كه‌مبۆدیا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی تایبه‌ت به هێلیكپۆته‌ر واژۆكردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تیمێكی پسپۆڕ بۆ شوێنه‌كه بیگوازنه‌وه و شوێنی راسته‌قینه‌ی فڕۆكه ونبووه‌كه ببینن.