داعش ژمارەیەک سەرباز و چەکداری حەشدی شەعبی کوشت

K24 – هه‌ولێر:

چەکدارانی داعش لە چەند هێرشێکیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شعبی، 14 سەرباز و چەکداری حەشد دەکوژن.

بەگوێرەی سایتی ئەعماقی سەر بە داعش، لە رێگەی بۆمبێکی لکێنەرەوە، لە نزیک گوندی جەمسە لە باکووری شاری شڕگات، سێ چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون.

ئەعماق بڵاویکردۆتەوە: "لە گوندی خەزران، دەستڕێژی گولە لە چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی کراوە و بەهۆیەوە، حەوت چەکدار کوژرا و برینداربوون".

دەشڵێت: "هەمەرێکی سەر بە پۆلیسی فیدڕالی لە گوندی هەرارە لە باشووری حەمام عەلی کراوەتەوە ئامانج، لە ئەنجامدا، ئامر سرییەک کوژراوە و پاسەوانەکەشی بە سەختی بریندارە".

داعش لە کۆتا چالاکی لە گوندی سەف توس، لە رێگای بۆمبی چێندراو، دوو چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی کووشتووە.

لە چەند ناوچەیەکی عێراق، داعش دەستی بە چالاکی کردۆتەوە و لە هەندێک ناوچەش، مەترسی تەواویان بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.

H.J