لە چەند رۆژی داهاتووی چارەنووسی نرخی نەوت یەکلا دەکرێتەوە

کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت

K24- هەولێر:

سعوودییە دەیەوێت بەرهەمی نەوت بە رێکخراوی ئۆپێک زیاد بکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو رێککەوتنەی لە مانگی چوار کردیان، مانگی داهاتوو بەسەر دەچێت.

لە رێککەوتنی پێشوو، ئۆپێک بڕیاریدا، رۆژانە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمبکرێتەوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە، ئۆپێک ئەو بڕیارە درێژە پێنەدات.

بەرپرسانی ئۆپێک ئاشکرایانکردووە، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک لە کۆبوونەوەی داهاتوو کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو بکرێت باس لە ئەگەری زیادبوونی خواستن و زیاد کردنی بەرهەم بکەن کە بەهۆی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە.

ئەمەش دوای ئەوەی ئاژانسیInternational Vitality بڵاویکردەوە، ئەو کاریگەرییە سەختەی کۆرۆنا لەسەر نەوت هەیبوو، نەماوە و ئەگەر هەیە نرخی نەوت بەرزببێتەوە.

بڕیارە 15 ئەم مانگە، 23 ئەندامی رێکخراوی ئۆپێک لەسەر ئەو پرسە کۆببنە و بڕیارێک بدەن.

prudentpressagency