داعش وڵاتێكی نوێ بۆخۆی ده‌دۆزێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "لافانغواردیا" ئیسپانی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای شكسته‌كانی داعش له عێراق و سووریا، ئه‌و رێكخراوه ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدار و لایه‌نگرانییه‌تی بۆ ئه‌فغانستان، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ده‌وڵه‌تی خه‌ڵافه‌ت له‌و وڵاته رابگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، به‌م دواییانه پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی داعش له عێراق و سووریا تاڕاده‌یه‌ك سه‌خت بووه. هاوكات ئه‌و رێكخراوه به‌دوای وڵاتی جێگره‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت، بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵی 2018دا بوونی خۆی لێ بسه‌پێنێت و سه‌نگه‌ره‌كانی له وڵاته نوێیه‌كه زیندوو بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌رچه‌نده رێكخراوی داعش بووه‌ته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی جیهان له‌ئارادایه، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و رێكخراوه زۆرترین گرنگی به سێ ناوچه‌ی سه‌ره‌كی ده‌دات. هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و شكستانه‌ی ده‌دات، كه له عێراق و سووریا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و، ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره‌یان خه‌لافه‌تی خۆی له شوێنێكی گونجاو رابگه‌یه‌نێت.
رۆژنامه‌ی "لافانغواردیا" نووسیویه‌تی، ئه‌و سێ ناوچه سه‌ره‌كیانه‌ی كه داعش چاوی تێ بڕیوه، بریتین له ئه‌فریقیا، میسر و ئه‌فغانستان. له كیشوه‌ری ئه‌سمه‌ر پێسته‌كان "ئه‌فریقیا"، ئه‌و رێكخراوه گرنگیه‌كی تایبه‌ت به وڵاتی لیبیا و ناوچه كه‌ناراوییه‌كان ده‌دات، كه ئه‌و ناوچانه ژینگه‌یه‌كی له‌بارن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر له ئه‌وروپا، چاد، مالی و نه‌یجه‌ر. هه‌رچی میسریشه، نیمچه دورگه‌ی سینا یه‌كه‌م ئامانجی هێرشه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه. له ئه‌فغانستانیش، داعش ده‌یه‌وێت داروخان و دۆخی ئاڵۆزی ئه‌و وڵاته به‌ده‌رفه‌ت وه‌ربگرێت، بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت و، خه‌لافه‌تی خۆی له‌و وڵاته به‌هێز بكات.