پیكسڵی گووگڵ كێبڕكی ئایفۆن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وێڕای زۆری ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئامێرانه‌ی به سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی گووگڵ كار ده‌كه‌ن، له چاو ئایفۆن، به‌ڵام گووگڵ، هێشتا رێگه‌یه‌كی دووری له پێشه و ده‌یه‌وێت، به مۆبایلی پیكسل، ببێته ركابه‌ری سه‌ره‌كی ئایفۆن.
وێبسایتی ماشابڵی تایبه‌تی به هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژیا، چه‌ند هه‌نگاوێكی دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی گووگڵ بیانگرێته به‌ر و بتوانێت ركابه‌ری ئایفۆن، ئه‌فسانه‌ی مۆبایلی سه‌رده‌مبكات.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م، كڕینه‌وه‌ی كه‌رتی كۆمپانیای "HTC"یه، به بڕی یه‌ك ملیار دۆلار، كه مۆبایلی پیكسل به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات، په‌ره‌پێده‌ران به سه‌ربه‌ستییه‌كی زۆرتره‌وه مۆبایله‌كه پێشبخه‌ن له رووی دیزاین و پرۆگرامه‌وه.
هه‌رچه‌نده گووگڵ، ئه‌زموونی باشی له‌گه‌ڵ كڕینه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی مۆبایل نییه، چونكه له ساڵی 2012 كۆمپانیای مۆتۆرۆلای به 12 ملیۆن دۆلار كڕییه‌وه، به‌ڵام دوای 3 ساڵ، به بڕی ته‌نها 3 ملیار دۆلار فرۆشتییه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ HTC جیاوازتر بێت.
وێبسایته جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌نگاوی دووه‌م كه پێویسته گووگڵ بیگرێته به‌ر، له پێشدانه‌وه‌ی سامسونگه، كه به‌هۆی گالاكسی نۆت 7، به‌هایه‌كی زۆری له بازاڕه‌كان له ده‌ستداوه.
كێبڕكێكردنی ئه‌پل بۆ گووگڵ ئاسان نییه، مه‌گه‌ر گووگڵ، مۆبایلی پیكسل له‌ناو ئه‌و مۆبایلانه بكاته یه‌كه‌م كه به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای رێگه‌ی دووره‌كه‌ی گووگڵ، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌وڵه‌كانی جددی بن بۆ چوونه ناو ئه‌و كێبڕكێیه.