عێراق ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێيه‌كانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له دانيشتنى ئه‌مڕۆيدا، پڕۆژه ياساى هه‌مووارى سێيه‌مى ياساى پارێزگاكانى په‌سند كرد و به گوێره‌ى ياساكه ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێ (ناحيه)ـيه‌كانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ياساكه تايبه‌ته به پارێزگاكانى عێراق و ئه‌وانه‌ى له چوارچێوه‌ى هه‌رێمێكدا رێكنه‌خراوون و به ياساى ژماره 21ى ساڵى 2008 ناسراوه.
ديارترين مادده هه‌مواركراوه‌كانى ئه‌و ياسايه ئه‌مانه‌ن:
*ژماره‌ى كورسى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان 10 كورسييه و له سه‌رووى مليۆنێك كه‌سه‌وه هه‌ر 2 سه‌د هه‌زار كه‌سێك كورسييه‌كيان پێ ده‌درێت.
*ژماره‌ى كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاكان 7 كورسييه و هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك له سه‌رووى نيو مليۆنه‌وه كورسييه‌كيان بۆ ته‌رخانده‌كرێت.
*ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێ (ناحييه‌كان) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و تا ئاشكراكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجوومه‌نه‌كان كارى خۆيان ده‌كه‌ن.
*قائميقام و به‌ڕێوبه‌رى ناحييه‌كان له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
*ئه‌ندامانى ئێستاى ئه‌نجوومه‌نه‌كان، سه‌رپشك ده‌كرێن له‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وه‌زيفه و وه‌زاره‌تى دارايى پله‌ى وه‌زيفيان پێده‌دات ئه‌گه‌ر نه‌يان بوو، ئه‌وانه‌شى ته‌مه‌نيان گونجاوه بۆ خانه‌نشينى به گوێره‌ى ياساى خانه‌نشينى مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.